گێتی

عەلی خامنەیی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانى ئیسرائیل هاته‌ ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی خامنەیی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانى ئیسرائیل هاته‌ ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئێران، کوشتنی هاوڵاتییانی بێتاوان لە لوبنان لەلایەن سوپاى ئیسرائیلەوە سەرکۆنە دەکات و داواش لە موسڵمانانی جیهان دەکات، دژی هێرشەکانی ئه‌و وڵاته‌ هەڵوێستیان هەبێت.

سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ى سوپاى ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، له‌ پەیامێکیدا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئێران، وێڕاى سەرکۆنە كردنى کوشتنی هاوڵاتییانی بێتاوان لە لوبنان لەلایەن سوپاى ئیسرائیلەوە، رایگه‌یاندووه‌ "ئیسرائیل وه‌ك  چۆن نەیتوانی لە غەززە سەرکەوتوو بێت لە لوبنانیش سەرکەوتوو نابێت".

راشیگه‌یاندووه‌ "بە هەموو هێزی خۆمانەوە پشتیوانیی لە حیزبوڵا دەکەین و ئیسرائیل دەبێت لەوە تێبگات بە کوشتنی ژنان و منداڵان ناتوانێت خۆڕاگریی ئێمە تێکبشکێنێت".

له‌ په‌یامه‌كه‌ی خامنه‌یی ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "دەبێت خەڵکی لوبنان لەو راستییە تێبگات حیزبوڵا ئارامی بۆ لوبنان گەڕانده‌وه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan