کوردستانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: نەوشیروان مستەفا نەمرد، کوشتتان، گۆڕان مەکوژن

مەودا میدیا - سلێمانی |


د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: نەوشیروان مستەفا نەمرد، کوشتتان، گۆڕان مەکوژن

مه‌ودا میدیا-

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، سه‌باره‌ت به‌ کێشە و ناکۆکییەکانی نێوخۆى بزووتنەوەی گۆڕان له‌ راگەیەندراوێکدا كه‌ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "وریانەبین پێدەچێت بە هەموو لا سەری گۆڕان بخۆن".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى پارێزگارى سلێمانیدا هاتووه‌ "لە ئێستادا بەهۆی خۆپارێزیی و سیاسەتی بۆڵبژێرانە و گزیلەیەککردن و خراپیی و ناڕاستیی پۆستەچیی و تەتەر و بێمتمانەیی و دابڕان و دوورکەوتنەوە لەیەک، بەهۆی ونکردنی رێگاو وێڵبوون و لەبیرخۆبردنەوەی هۆکار و ئەنجام و پاکێج و ستراتیژ و ئامانجەکانەوە، دابەشبوونێکی نالۆژیکیی هاتووه‌تەکایەوە، کە هەر بەشێک بەهانە و ئەرگومێنتی رەوا و ناڕەوای بەشی خۆی پێیە، بەڵام ئەو ناوەندەی کە هەموو لا دادی خۆیان دەبەنەوە بەردەستیان و شەڕی خۆیانی پێدەکەن و شەڕی بۆ دەکەن و لە رووی دەستوورییەوە لە دوای کۆنگرەوە، باڵاترین ئۆرگانی بڕیاردانە نائامادە و نادیار و ناکارایە، ئەم گەمەی یەکترخواردنە، بێ دادوەر بەڕێوەدەچێت، وریانەبین پێدەچێت بەهەموولا سەری گۆڕان بخۆن".

ده‌شڵێت "هەموو شتتان کوشت، بە خودی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایشەوە، کە نەمرد، کوشتتان، تکایە گۆڕان مەکوژن، با تروسکایی ئومێد نەکوژێتەوە".

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شده‌كات "پێکەوە بێ وەسیت و رەقیب، دابنیشن، متمانە دروستبکەنەوە، بۆ جارێک سەرکردەبن، نەک سەرکەش و سەرەڕۆ".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان