گێتی

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا چۆن كرایه‌ ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا چۆن كرایه‌ ئامانج

مه‌ودا میدیا-

چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ئیسرائیل پیلانى كوشتنى حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵاى سه‌رۆكى حزبوڵڵاى لوبنان داناوه‌، به‌ڵام به‌دواى كاتێكى گونجاو گه‌ڕاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بیكاته‌ ئامانج.

دواى ئه‌وه‌ى به‌ به‌رده‌وامى له‌ لوبنانه‌وه‌ موشه‌ك ئاراسته‌ى ئیسرائیل ده‌كرا، ئیسرائیل پیلانى كوشتنه‌كه‌ى خسته‌به‌رنامه‌ى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر لوبنان، دواى دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى نه‌سروڵڵا، رۆژى رابردوو ئیسرائیل به‌چڕى بۆردوومانى باشوورى لوبنانى كرد و دواتر هه‌واڵى بڵاوبوونه‌وه‌ى كوژرانى حه‌سه‌ن نه‌سرولڵاَ به‌ نافه‌رمى بڵاوبووه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئیسرائیل رایگه‌یاند "له‌ هێرشه‌كانیاندا حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا كوژراوه‌، به‌ڵام حزبوڵڵا ره‌تى كرده‌وه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌ فه‌رمى حزبوڵڵاى لوبنان كوژرانى حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵاى پشتڕاستكرده‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan