کوردستانی

گەمارۆسازیی ‌و ژمارەدانان لە هەرێم ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەمارۆسازیی ‌و ژمارەدانان لە هەرێم ده‌ستپێده‌كات

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێریی‌ گشتیی، وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "لە رۆژى 1ى مانگى داهاتوو دەستده‌كرێت بە جێبەجێکردنی پرۆسەی گەمارۆسازیی ‌و ژمارەدانان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەته‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "بە مەبەستی دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی كاری‌ مه‌یدانی‌ له‌سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و لە هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکى تشرینى یەکەمى 2024 دەستەی ئامار دەست بە جێبەجێکردنی پرۆسەی گەمارۆسازیی و ژمارەدانان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ده‌كات".

راشیگه‌یاندووه‌ "لەو پرۆسەیەدا زیاتر له‌ حەوت هەزار و 400 كه‌س پێشتر راهێنانیان پێکراوه‌، سه‌ردانی‌ گشت ناوچه‌ شارى و گونده‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن و به‌گوێرەى‌ ئه‌و میکانیزمە كاری‌ گه‌مارۆسازیی‌ و ژماره‌دانان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و فۆڕمی‌ گه‌مارۆسازیی‌ بۆ گشت بیناكان پڕ ده‌كرێتەوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لەم ماوەیەدا، وەزارەتی پلاندانان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حکومەتى عیراق بەردەوام دەبێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، پرۆسەى سەرژمێرى لە عیراق و هەرێمى کوردستان، بڕیارە لە 20 و 21ى تشرینى دووەمى 2024، بەڕێوەدەچێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان