کوردستانی
خێرایی با کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کەشناسیی ههرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایدهگهیهنێت "خێرایی با کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی رایگهیاندووه "ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم".
راشیگهیاندووه "لە سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان دەگاتە 35 کیلۆمەتر و لە نزیک ئێوارەوە خێراییەکەی کەمدەبێتەوە، وه پلەکانی گەرما ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە".
له بارهى سبەی دووشەممەشهوه، ئاماژهى بهوهكردووه "ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، خێراى باش لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 35
سلێمانی: 30
دهۆک: 36
کەرکوک: 37
هەڵەبجە: 34
زاخۆ: 36
گەرمیان: 38
حاجی ئۆمەران: 20
سۆران: 31
پ ح ع