تەکنەلۆژیا
کاریگەری کۆرۆنا لەسەر پچڕانی پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان و پەنابردنە بەر بەکارهێنانی هۆیە تەکنەلۆژییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هەڵمه‌ت هۆشیار
ئه‌لیاس خرفوش، یه‌كێكه له ستوون نووسه دیاره‌كانی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت و له بابه‌تێكدا باس له پچڕانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كاریگه‌ری كۆرۆنا ده‌كات له‌سه‌ر ژیان و هاوكات باسی پیلانگێرییه‌ك ده‌كات تاكو هه‌موومان ناچار بین په‌نا به‌رینه به‌ر به‌كارهێنانی هۆیه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی په‌یوه‌ندییكردن و پێی وایه پیلانێك بۆ ئه‌مه له ئارادایه دواجار براوه‌ی جه‌نگه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ده‌نووسێت:
منیش یه‌كێكم له‌و ملیۆنان كه‌سه‌ی به هۆی هێرشی كۆرۆناوه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی (ماڵنشینم)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی من تاراده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زیاد به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندیدا نه‌بووم پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد رۆژێك ئه‌و هۆیانه تاكه رێگه بێت بۆ به‌رده‌وامی ژیان، ئیستا گه‌مارۆم له ماڵه‌كه‌مدا له نێوان هاوسه‌ركه‌م و مۆبایله‌كه‌مدا "ئه‌و ئامێره بچووكه‌ی تاكه هۆكاری به‌رده‌وامیدانه به كاره‌كه‌م" ئه‌مه وایكردوه هاوشێوه‌ی ته‌ندروستی خۆم، مۆبایله‌كه‌شم بپارێزم، نه‌با تێك بچێت یاخود له‌م قه‌یرانه‌دا باترییه‌كه‌ی یان هه‌ر به‌شێكی دیكه تووشی زیان بێت، ئه‌م ووتاره‌ی كه ئێستا ده‌یخوێنیته‌وه نه‌ده‌گه‌یشته به‌رده‌ستی تۆ ئه‌گه‌ر كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و پرۆگرامی وێندۆز نه‌بووایه. ئه‌گه‌ر واتس ئاپ و ڤایبه‌ر و هاوشێوه‌كانی نه‌بوونایه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕیكانمان و جیهانی ده‌ره‌وه ده‌پچڕان.
من وا لێكیده‌ده‌مه‌وه، ئه‌و پیلانه‌ی كۆرۆنا به‌كاری ده‌هێنێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر مرۆڤایه‌تی، پیلانگێڕییه‌كی نێوان خۆی هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندییه، وه‌كو (واتس ئاپ و سكایپ و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان...تاد)، ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت به كه‌سانی كۆنه‌پارێز (كلاسیكی) وه‌كو من بڵێن: رۆژێك دێت هیچ هۆیه‌كی په‌یوه‌ندی له به‌رده‌ستی مرۆڤایه‌تیدا نامێنێته‌وه جگه له‌م تۆڕانه، (ئێستا ئه‌و رۆژیه).
سه‌رۆكی وڵاتان كۆبوونه‌وه كۆنگره‌كان له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیون له رێگه سكایپه‌وه میوانه‌كان وه‌رده‌گرن، بیهێنه به‌رچاوان ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن ئه‌و ئامێرانه به‌كار بهینن یاخود نییانه، چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن؟ چۆن په‌یوه‌ندی به كه‌س و كار و نزیكه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن؟ یاخود چۆن بازاڕ ده‌كه‌ن و چۆن چۆنی راویژ له‌گه‌ل پزیشك و ده‌رمانخانه‌كان ده‌كه‌ن؟
ئایا هاوڕا نین له‌گه‌ڵ مندا كه ئه‌مه جۆرێكه له پیلانگێڕی مایكرۆسۆفت و ئه‌پڵ و هاوشێوه‌كانیان به جۆریك ته‌نها ئه‌وان براوه‌ی ئه‌م جه‌نگه ده‌بن؟ به نزیكه‌یی هه‌موو هۆیه‌كانی ژیانی ئاسایی وه‌ستاوه و ته‌نها خۆیان له مه‌یدانه‌كه‌دا مانه‌ته‌وه‌و ده‌توانن ئێمه‌ی مرۆڤ له‌و گۆشه‌گیرییه‌ی سه‌پاوه به سه‌رماندا دره‌بێنن.
براوه‌ی ئه‌م جه‌نگه ته‌نها كۆمپانیاكاین بواری په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆژیا نین به‌ڵكو له په‌راوێزی ئه‌م قه‌یرانه‌دا كه هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئابووری جیهان و پشكی كۆمپانیاكان و ژیانی ملیۆنان مرۆڤ، چه‌ندین كارگه و كۆمپانیا به خێرایی ده‌ستیانكرد به به‌رهه‌م هێنانی ده‌مامك و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، كه ئه‌مانه ئێستا یه‌كێكن له پێداویستییه گرنگه‌كان، هاوكات ده‌یان تاقیگه‌و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه به‌و په‌ڕی توانیانه‌وه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌دان، له كاتی سه‌ركه‌وتنیان له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌دا سه‌دان ملیۆن دۆلار قازانج ده‌كه‌ن.
راسته ده‌ڵێن: ئه‌و تاقیگه‌و ناوه‌ندی تویژنه‌وانه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ش راست نییه له هه‌مان كاتدا قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخی مرۆڤایه‌تییه له پێناو قازانجی زۆردا؟
چین سه‌رباری ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه بۆته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به جیهاندا. به‌ڵام زۆر زیره‌كانه هه‌له‌كه‌ی قۆسته‌وه و پسپۆر و پزیشك به ته‌واوی جیهاندا ده‌نێرێت، ركابه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات بۆ یارمه‌تی دانی هه‌ندێ ووڵاتی ئه‌وروپایی وه‌كو ئیتاڵیا و ئیسپانیا، كاتێك یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌سته‌وه‌ستان بوو له یارمه‌تیدانیان. ئه‌مه چه‌ندین پرسیاری دروستكرد له باره‌ی جدی بوونی هه‌ماهه‌نگی و كارایی یاسا یه‌كگرتووه‌كانی یه‌كێتییه‌كه.
به‌ر له چه‌ند مانگێك كێ پیشبینی ده‌كرد به‌هۆی ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه‌ی كۆرۆناوه له پڕدا ژیان ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه به‌شیوه‌یه‌ك له مێژووی نوێی مرۆڤایه‌تیدا نه‌مانبینیوه؟ ده‌كرا پێشبینی هه‌ر دوژمنێكی ده‌ره‌كی بكه‌ین و خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا جه‌سته‌ی خۆمان بۆته دوژمنمان، ئیستا ترسی ته‌واو هه‌یه له‌و ده‌ستانه‌ی ته‌وقه ده‌كه‌ن و له لوتانه‌ی ده‌پژمن و له‌و ده‌مانه‌ی ده‌كۆكن، جه‌نگه‌كه پێویستی به ئامێر‌و ئامرازی نوێ هه‌یه بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه.
من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه (كۆرۆنا) له پاسارێكدا خۆی حه‌شاردابوو و ته‌ماشای ژیانمانی ده‌كرد، هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه‌ی ده‌بینی له مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ل شوێن و ووڵات و شته‌جوانه‌كاندا، هه‌موو ئه‌و كار ئاسانییانه‌ی ده‌بینی دامانهێنابوو، كۆڕۆنا له پڕ ده‌رده‌كه‌وێت وبۆ ئه‌وی به‌بیرمان بێنێته‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ی شانازی پێوه ده‌كه‌ین به‌و شێویه نییه، سه‌ردانیكردنی قاوه‌خانه‌كان و چێشتخانه و ده‌رچوونه ده‌روه‌مان و پیاسه‌و گه‌ڕانمان كه به كارێكی سروشتی ژیانی خۆمانمان دانابوو له ماوه‌ی چاو تروكانێكدا لێمان یاساغ كرا. له لایه‌ن كێوه؟ ئه‌و دوژمنه‌ی نه‌ده‌یبینین و نه‌ده‌زانین له كویوه دێت و نه‌زانیارییمان هه‌یه چی له‌به‌ردایه، ته‌نها زانیاریمان گومانی رێگاكانی تووشبوونه. گومانێك كه چه‌ندین پرسیار هه‌ڵده‌گرێت: ئایا له رێگه‌ی هه‌واوه ده‌گوازرێته‌وه؟ یاخود ته‌نها نزیك بوون و به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تووشبوودا؟ گومان له سه‌رچاوه‌كه‌ی ئایا دروستكراوی ئه‌مریكایه یاخو چین؟ كێ له پشت ئه‌م وێرانكارییه‌وه كه مرۆڤایه‌تی رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه؟
رۆژێك دێت كه ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و رۆژه نزیك بێت، له ماڵه‌كانمان دێینه ده‌ره‌وه و سه‌ر له نوێ چیژ وه‌رده‌گرین له تیشكی خۆر و باخچه و مۆزه‌خانه‌و سینه‌ماو هۆڵه‌كانی كۆنسێرت، ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆمان و تێده‌گه‌ین ئه‌وه‌ی خۆمان پێوه هه‌ڵده‌كێشا هیچ نییه و رۆژیك له رۆژان ده‌كرێت له ده‌ستی بده‌ین به هۆكارێك كه هه‌رگیز پێشبینی كرا‌و نییه، بۆیه ده‌بێت چیژ له كات و ژیان وه‌ربگرین و هه‌له‌كان بقۆزینه‌وه و زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانمان توندوتۆل بكه‌ین و دلسۆز بین بۆ ئه‌وانه‌ی له ژیانماندان.
سه‌رچاوه / شه‌رقولئه‌وسه‌ت