عیراقی

عیراق سوپاكه‌ی ده‌خاته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق سوپاكه‌ی ده‌خاته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

عیراق بەرانبەر هەر حاڵەتێکی لەناکاو سوپاكه‌ی ده‌خاته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا دۆخى ئەمنیی ناوچەکەی تاوتوێکرا.

له‌ راگەیه‌ندراوێكدا سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عیراق ئاشكرایكرد "بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا، سوپاسالاری عیراق کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی بە بەشداری فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی، وشکانی و پلاندانان و چەند بەرپرسێکی تر ئەنجامدراوە".

راشیگه‌یاند "لەکۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی و ئەو ئاستەنگییانەی رووبەڕووی ناوچەكه‌ بووەتەوە تاوتوێکران، هاوکات فەرماندەکان باسیان لە ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵات بە باشترین شێوە، ئاگاداربوون و ئامادەکاریی بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو کرد".

ئه‌و ئاماده‌باشییه‌ى سوپاى عیراق بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ ئێستا ئیسرائیل پێگەی گرووپە چەکدارییەکان لە لوبنان و سوریا ده‌كاته‌ ئامانج و مەترسی ئه‌وه‌ش هەیە بەهۆی هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی عیراق، ئیسرائیل بارەگای ئەو گرووپانەش بکاتە ئامانج.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan