گێتی
ئێران له ئهمهریكاوه هۆشداریی توندى دایه ئیسرائیل
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگهیاند، مەکتەبی سەید حەسەن نەسروڵڵا زیندوویە و ئێمە گومانێکمان نییە کە بەرەی بەرخۆدان و گەلی لوبنان مەرگی ئیسرائیل و ئازادی قودس لە بەیتولموقەدەس بەڕێوە دەبات.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له ئهمهریكاوه رایگهیاند "ئەمهریکا لە درێژەی پاڵپشتییەکانی خۆی لە ئیسرائیل هیچ دەستکەوتێکی ستراتیژیکی بەدەست نەهێناوە".
وتیشى "دوای تاوانى ئیسرائیل بۆ کردنە ئامانجی زاحیە بە بۆمبەکانی ئەمهریکاوە بۆ تیرۆری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، کۆماری ئیسلامی ئیران هەوڵی سیاسیی و یاسایی خۆی دەست پێکردووە".
باسى لهوهشكرد "ئێمە بە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەکی بەپەلەمان دەرکرد، عهباس عێراقچی، وهزیرى دهرهوهى ئێران بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وێڕاى ئیدانەکردنی توندی ئەو تاوانه، هەڵوێستی ئێرانی راگەیاند و داوای هەوڵی بەپەلەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئەو بارەوە کرد".
ع