کوردستانی

پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و به‌پێى پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بەراورد به‌ دوێنێ بە (3-4) پلە نزم دەبێتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد به‌ تۆماركراوەكانی دوێنێ بە (3-4) پلە نزم دەبێتەوە". 

راشیگه‌یاندووه‌ "هاوكات خێرایی با لەناوچەكانی سلێمانی و كەركوك و گەرمیان دەگاتە (10 بۆ 20) كم لە كاتژمێرێكدا".

كه‌شناسى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەهەندێ ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمەباران هەیە".

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 30

سلێمانی: 29

دهۆك: 29

كەركوك: 33

هەڵەبجە: 30

زاخۆ: 30

حاجی ئۆمەران: 16

سۆران: 28

گەرمیان: 34

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan