کوردستانی
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی له ساڵیادى كۆچى مام جهلالدا پهیامێك بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له ساڵیادى کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا پهیامێك بڵاودهكاتهوه و دهڵێت "لە ژێر چەتری رابەرایەتی و سەرۆکایەتیی مام جەلال دا، ئازادی بیروڕا، رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ خەباتی مەدەنی و دیموکراسییانەی ھەموو چین و توێژەکان بە مافی بێ چەند و چۆنی ژنانیشەوە گەشە و نمای کردووە".
دەقی پەیامەکەى مهكتهبى سیاسیی یهكێتیى نشیتمانیى كوردستان:
لە لە ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، کوردستان و عێراق و جیھان، ڕابەرێکی مەزن، شۆرشگێرێکی پشوودرێژ، دیپلۆماتکارێکی بەتوانا و نوسەرێکی بە سەلیقە و مافناسێکی دادپەروەر و یەکسانیخواز و سیمبولی پێکەوەژیان و خەباتی دیموکراسی لەدەستدا.
کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال سکرتێری یەکێتیی و رابەری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، یەکەم سەرکۆماری ھەڵبژێردراوی عێراقی دیموکرات و فیدرال، ھەموو لایەکی خەمبار و دڵتەنگ کرد، چونکە مام جەلال لە ئەزموونی خەبات و تێکۆشانی زیاتر لەشەست ساڵیدا، ھەمیشە داکۆکیکار بوو لە کۆمەڵانی خەڵک، لە ڕەنجدەرانی بیروبازوو، بەرگریکار و خەمخۆری خانووە قوڕەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە و کەم ئەندام و زیندانیانی سیاسی بووە، ھەموو ھەوڵ و جولە دیپلۆماسیەکانی بە ئاراستەی بەدیھێنانی دیموکراسی و ئاشتی و دیموکراسی و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بووە بە مافی چارەی خۆنووسینیشەوە.
مامی گەورەمان رچەشکێن و سەرمەشقی برایەتی گەلان و چارەسەرکردنی کێشەکانی پێکھاتە جیاوازەکانی عیراق و قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی نێوان ھێزە سیاسیەکانی کوردستان و عیراقیش بووە، لە ناوچەکەش فاکتەری سەقامگیری و پەیوەندی باش و ھاوسەنگ بووە لەگەڵ دەر و دراوسێی، بە ئەزموون و بیری وردی ئیدارەی کێشەو قەیرانە زۆرو زەوەندەکانی داوە.
لە ژێر چەتری ڕابەرایەتی و سەرۆکایەتی مام جەلال دا، ئازادی بیرو ڕا، رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ خەباتی مەدەنیو دیموکراسیانەی ھەموو چین و توێژەکان بە مافی بێچەند وچۆنی ژنانیشەوە گەشە و نمای کردووە، لەسەر ئاستی توێژ و چینەکانی کۆمەڵگا، بڕوای بەھێزی بە خەباتی رێکخراو و سەندیکاکان ھەبووە، تا لە رێگەی خەباتی پیشەیی و مەدەنیەوە بتوانن ماف و ئازادی زیاتر بەدەستبھێنن بە تایبەتی خەباتی خوێندکاران و لاوان و تێکۆشانی یەکسانیخوازی ژنان .
ئەمرۆ لە کاتێکدا یادی ماڵئاوایی ئەو رابەرە مەزنەمان دەکەینەوە، کوردستان وعێراق زۆر پێویستیان بە دونیابینی و حیکمەت و دانایی سەرۆک مام جەلال ھەیە، لەسەر ئاستی کوردستاندا لەبەردەم ھەڵبژاردنێکی چارەنوسسازداین، کە لەسەر ڕێبازەکەی نەخشەی حوکمرانی و ھێز بە قازانجی دیموکراسی و باشبوونی بارو گوزەرانی خەڵکی کوردستان وەردەچەرخێنین.
لە ئاستی عێراق و ناوچەکەش دۆخی دژواری بەریەککەوتن و شەڕ و ناکۆکی دەورانێکی ناجۆری دروستکردووە کە ھەر بە رۆحی ئاشتیخوازانە و دەستپێشخەری دانایی تێزەکانی سەرۆک مام جەلال رێئ چارەسەری دەدۆزێتەوە .
جارێکی تر لەم یادە شکۆمەندەدا :
-سڵاو لە رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال، شکۆی نەتەوە و نیشتمان، سەممام ئەمانی وڵات.
-نەمری بۆ گشت شەھیدانی گەلی کوردستان، شەھیدانی دیموکراتی و رزگاری عێراق لە ستەمکاری و دیکتاتۆری.
ھەر ئاوەدان بێت رێبازی مام
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٣ ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٤
پ ح ع