کوردستانی

یەکێتی بناغەی هەڵمەتێکی شارستانی دانا لەپێناو راستکردنەوەی هاوسەنگیی هێز، کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاکڕەوی

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی بناغەی هەڵمەتێکی شارستانی دانا لەپێناو راستکردنەوەی هاوسەنگیی هێز، کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاکڕەوی

مه‌ودا میدیا-

سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری یەکێتی رایدەگەیەنێت "یه‌كێتى هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، لەپێناو راستکردنەوەی هاوسەنگیی هێز، دادپەروەری لە حکومڕانی، کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاکڕەوی".

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری لیستی ژمارە 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشكرای كرد "هەر لە سەرەتای دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی بناغەی هەڵمەتێکی شارستانی و سەردەمیانەی دانا لەپێناو راستکردنەوەی هاوسەنگیی هێز، دادپەروەری لە حکومڕانی، کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاکڕەوی".

راشیگه‌یاند "لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەت و لایەنگرانی یەکێتی لە شاری هەولێر، پێی راگەیاندوون، کە بانگەشەیەکی مەدەنیانە بکەن بۆ سەرخستنی لیستی 129ی یەکێتی، هیچ نیگەران مەبن چ جۆرە زمانێكتان بەرانبەر بەكاردەهێنن، چونكە هێزی براوە و خاوەن بەرپرسیارییەتی، هەمیشە بە دیدگایەكی قووڵ و ئاستێكی بەرزەوە دەكەوێتە ناو ململانێوە".

سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری یەکێتی ئه‌وه‌شى وت "كادیر و دەنگدەری یەكێتی دەبێت بە ئاستە بەرز و شارستانییەكەی خۆیانەوە بە ئارامی لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتییە راستەقینەكە پیشانی جەماوەری كوردستان بدەن، چونكە ئەوان بۆ كوردستانێكی شكۆمەند و ژیانێكی شەرەفمەندانە كار دەكەن، ململانێی ناشارستانی نابێت لەم ئەركە پیرۆزە ساردیان بكاتەوە".

 پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان