کوردستانی

توركیا له‌ سنورى بادینان رێگایه‌كى سه‌ربازیی دروستكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا له‌ سنورى بادینان رێگایه‌كى سه‌ربازیی دروستكرد

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسى رێكخراوى سى پى تى ئه‌مه‌ریكى رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای تورکیا رێگای سەربازی لە دەڤەری نهێلێ لە قەزای ئامێدی دروستدەکات.

كامه‌ران عوسمان، ئه‌ندامى رێكخراوى سى پى تى ئه‌مه‌ریكى له‌ عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لە 20ى ئەیلوولەوە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی رێگای سەربازی لە گرێ بەهارەوە و رێگاکە بە پشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت".

وتیشى "ئه‌و رێگایه‌ بە تۆڕێکی رێگاوبان بە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی سەرگەلێ و سگیرێ دەبەسترێتەوە".

باسى له‌وه‌شكرد "لە رۆژی 30ى ئەیلوولیشدا، حەفارەیەکی سوپای تورکیا تێکشکێندراوە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لە گوندەکانی بەرچێ و کانێ خراونەتە خوارەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان