کوردستانی
سودانى پەیامێکی بۆ ساڵیادى ژیانئاواى مام جەلال بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ساڵیادى ژیانئاواى سهرۆك مام جهلال پهیامێكى بڵاوكردهوه و دهڵێت، ئەو بنەما و بەهایانەی سەرۆک مام جەلال پەرەی پێدان بوونەتە ناونیشانی عیراقیکی ئارام و بەهێز.
محهمهد سودانى، سهرۆك وهزیرانى عیراق بڵاویكردهوه "ئەو بنەما و بەهایانەی سەرۆک مام جەلال بەشداربوو لە پەرەپێدانیان بوونەتە ناونیشان بۆ عیراقيکی سەربەخۆ و بەهێز و بوونەتە دەروازەیەک بۆ خزمەتکردنی رۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری وڵاتدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "مام جەلال کاریگەریی و جێ پەنجەی روونی لە بەهێزکردنی ریزەکان و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەیی لەنێوان گەلەکەمان و چەسپاندنی چەمکی پێشخستن و چەمکی بەرژەوەندیی نیشتمانیی لە بەرژەوەندیی حزبی کە تا ئێستاش لە هەموو بوارەکانی کاری سیاسی ئیلهامبەخشە بۆمان".
وتیشی "لە ساڵ رۆژی کۆچیدوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، یادی رۆڵە گرنگ و شەرەفمەندانەکانی لە تێکۆشان دژی ستەم و دیکتاتۆریەت و رۆڵی بەرچاوی لەگەڵ کەسایەتی و هێز و حزبە نیشتمانییەکانی عیراق لە دروستکردنی عیراقیكی دیموکراتی و نیشتمانیی دەستووری دەکەینەوە".