گێتی

حەسەن نەسروڵڵا پێش کوژرانی رەزامەندی لەسەر ئاگربەست دابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەسەن نەسروڵڵا پێش کوژرانی رەزامەندی لەسەر ئاگربەست دابوو

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی لوبنان رایگەیاند، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری پێشووی حزبوڵا پێش کوژرانی، رەزامەندییەکی داوە لەسەر ئاگربەستێک بۆ ماوەی 21 رۆژ کە لەلایەن ئەمه‌ریکا و ئەوروپا و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە پێشنیاز کرابوو.

عەبدوڵا بوحەبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان رایگەیاند "حەسەن نەسروڵڵا چەند رۆژێک پێش ئەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر گەڕەکێک لە باشووری بەیروت و بکوژرێت، رەزامەندیی دابوو بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە".

ئەمە لە کاتێکدایە لە میانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک کە لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا و هاوتا فەرەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن پێشنیاری ئاگربەست بۆ ماوەی سێ هەفتە و هاوپەیمانانی پشتیوانی کرا. 

وتیشی "ئەوان به تەواوی رازیبوون، لوبنان رازی بووە به ئاگربەست، بەڵام به راوێژکردن لەگەڵ حیزبوڵڵا".


Qaiwan
Qaiwan