کوردستانی
ئه‌م كارانه ده‌نگى ده‌نگده‌ر پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ده‌نگى ده‌نگده‌ران کۆمیسیۆن چەند رێنماییەکی ده‌ركرد و ده‌ڵێت "ئەگەر مۆری دەنگدان بە دروستی لەسەر کا‌غەزی دەنگدان نەدرێت، دەنگەکە به پووچەڵ داده‌نرێت".
له رێنماییه‌كانى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراقدا هاتووه "ئەگەر نیشانە بۆ زیاتر لە یەک لیست یان ھاوپەیمانی یان کاندید بدرێت کاغەزەکە بە پووچەڵ دادەنرێت".
ئه‌وه‌ش هاتووه "ئەگەر نیشانەی دەنگدان بۆ تەنیا کاندیدێک دانرا، بەڵام ئاماژە بە حزب و ھاوپەیمانی نەکرا، ئەوا دەنگە بە پووچەڵ دادەنرێت".
له یه‌كێكى تر‌ى رێنماییه‌كاندا كۆمیسیۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئەگەر نیشانەی دەنگدان بە قەڵەمی دیکە جگە لە قەڵەمی کۆمیسیۆن دابنرێت و کا‌غەزی دەنگدانەکە ھیچ نیشانەیەکی لەسەر نەبێت بە پووچەڵ دادەنرێت".
پ ح ع