کوردستانی
گه‌نجێك له لایه‌ن هێزه‌كانى زێره‌ڤانى پارتییه‌وه كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێزێكی زێڕه‌ڤانی بۆ رێگریكردن له زیاده‌ڕۆیی چوونه‌ته گوندی كۆڕه‌ك له هه‌ولێر و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كه و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتییدا روویداوه، گه‌نجێك كوژرا و كه‌سێكى تر بریندار بووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزێكی زێڕه‌ڤانی سه‌ر به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڕۆنه گوندی كۆڕه‌كی سنووری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى رێگری بكه‌ن له دروستكردنى خانوو به‌زیاده‌ڕۆیی، له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كه و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی دروستبووه.
به‌هۆى ته‌قه‌كردن له شه‌ڕه‌كه‌دا گه‌نجێكى ته‌مه‌ن نزیكه‌ی 24 ساڵ له لایه‌ن هێزى زێره‌ڤانییه‌وه كوژراوه و كه‌سێكی تریش برینداربووه.
پ ح ع