کوردستانی
له‌م شوێنانه‌دا یه‌ك هه‌فته كرايه پشوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری پەروەردەى هه‌رێم، بەهۆی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، بڕیاریدا لە 15-10 تاوەکو 21-10 له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن پشووی فەڕمیی بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان به فەرمانێکی وەزاریی بڕیاره‌كه‌ى ده‌ركرد.
وەزیری پەروەردە رایگه‌یاندووه "لە 15ی ئەم مانگەوە تاوەکو 21ی هه‌مان مانگ، پشووی فه‌ڕمییه له سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، بە حکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانیشەوە".
راشیگیه‌اندووه "22ی ئه‌م مانگه، دەوامی ئاسایی هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە".
پشووه‌كه به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه رۆژی 18ی ئه‌م مانگه، دەنگدانی تایبەت و 20ی مانگ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت.
پ ح ع