کوردستانی

نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر بارانبارین له‌م ماوه‌یه‌دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر بارانبارین له‌م ماوه‌یه‌دا

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى پێشبینییه‌كانى شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى، تاوه‌كو ماوه‌یه‌كى تر له‌ هه‌رێمى كوردستان باران نابارێت، به‌ڵام هەندێکجاریش بە رۆژ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، و له‌ شەواندا دادەبەزن و كه‌ش سارد دەبێت. 

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی  بۆ مه‌ودا میدیا رایگەیاند "بۆ ماوەیەک هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو ژێر کاریگەری بەرزەپەستان و بارانبارین بۆ ماوەیەکی کاتی دوور دەکەوێتەوە".

وتیشى "ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساف ده‌بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک رۆژ لە نێوان پەڵەهەوری کەم دەمێنێتەوە".

ئه‌و كه‌شناسه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هەندێکجار خێرایی با چالاک دەبێت، هەندێکجاریش بە رۆژ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا شەوانە پلەکانی گەرما دادەبەزێت و كه‌ش سارد دەبێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان