کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، په‌یامێك دوور له‌ هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی، په‌یامێك دوور له‌ هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى یه‌كێتیى نشتمانیى كوردستان، به‌ بۆنه‌ى حه‌وته‌مین ساڵیادى كۆچى دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند "حەوت ساڵ لەمەوبەر ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نشتیمانپەروەرێکمان لەدەستدا کە ئەویش سەرۆک مام جەلال بوو".

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند "ئەمڕۆ ئێمە لە کەرکوک بووین، ئەو شارەی سەرۆك مام جەلال بە (قودسی کوردستان) ناوی دەبرد و نازناوی شاری پێکەوەژیانی پێبەخشی، لەو پێناوەشدا هەوڵی زۆریدا تاوەكو هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە".

راشیگه‌یاند "حەوت ساڵ لەمەوبەر ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا کە ئەویش سەرۆک مام جەلال بوو".

سه‌رۆكى یه‌كێتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "قوربانیدان و دیدگای ئەو بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، دیموکرات و ئاوەدان بەردەوام ئیلهاممان پێدەبەخشێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگەش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە خزمەت، خۆڕاگری و ئەرکی خۆی بەرانبەر بە گەلەکەمان دەکاتەوە".

زیاتر وتى "یەکێتی ئێستا بەهێزترە و كاری زیاتر دەكات تاوەكو هەموو دەنگێك ببیسترێت و هەموو كەسێك لە خۆشگوزەرانیدا بێت، ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال، خەونی پێوەدەبینی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان