راپۆرت

هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌كانى میدیاكانى پارتى ئاشكرا ده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌كانى میدیاكانى پارتى ئاشكرا ده‌كرێن
مه‌ودا میدیا-

ئه‌و سكاڵایانه‌ى له‌ دادگاى ئه‌مه‌ریكا دژى به‌رپرسه‌باڵاكانى هه‌رێم تۆماركرابوون، ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى داكۆكیكار له‌ مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیش دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ى هه‌واڵى خۆش له‌ به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆران به‌ڕێوه‌یه‌.

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌، كاتژمێر 2:30 خوله‌كى پاشنیوه‌ڕۆ به‌ كاتى ئه‌مه‌ریكا كه‌ هاوته‌ریب بوو به‌ كاتژمێر 11:00ى شه‌وی رابردوو به‌كاتى هه‌رێمى كوردستان، له‌ لایه‌ن دادوەر راندۆلف مۆس، دادوەری فیدڕاڵیی ئەمه‌ریکا لە واشنتن،  یه‌كه‌م دانیشتن له‌ سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه‌ى دژى سه‌رۆكى حكومه‌ت و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم تۆمار كرابوو له‌ سه‌ر فه‌وتانى مووچه‌ى موچه‌خووچه‌خۆران، به‌ڕێوه‌چوو، میدیاكانى پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ دادگا سه‌رجه‌م سكاڵاكانى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، دڵشاد میرانى، ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى داكۆكیكار له‌ مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ده‌زگا میدیاییه‌كانى پارتى دوورن له‌ راستییه‌وه‌ و سكاڵاكان له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه‌".

وتیشى "له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ په‌یوه‌ندى پێوه‌كراوه‌ و نه‌ك سكاڵاكان ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو هه‌نگاوى زۆر باشى بڕیوه‌ و هه‌مووى مژده‌به‌خشه‌، وه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ن كه‌ كه‌یسه‌كه‌ ده‌به‌نه‌وه‌".

ناوبراو، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتوودا هه‌واڵى زۆر دڵخۆشكه‌رانه‌ له‌ سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و بۆیه‌ په‌له‌ ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زانیارییه‌كان وه‌ك خۆى و له‌ دانیشتنه‌كه‌ چی بڕیارێك دراوه‌، ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نن".

روونیشیكرده‌وه‌ "ئه‌وه‌ى به‌لایانه‌وه‌ سه‌یره‌ ئه‌وه‌یه‌، پێشووتر كه‌ هه‌واڵى دانیشتنى دادگاى ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ر سكاڵاكانیان له‌ مه‌ودا میدیاوه‌ بڵاوبووه‌وه‌، میدیاكانى پارتى ده‌یانوت ؛ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌ و زانیارییه‌كان چه‌واشه‌كارین؛، كه‌چى ئێستا هه‌ر خۆیان بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن ؛دادگا سكاڵاكانى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌؛، كه‌ ئه‌وه‌شیان هه‌ر ناڕاسته‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌ناڵ و ده‌زگایه‌كى میدیایی پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌ "دادوەری فیدڕاڵیی ئەمه‌ریکا لە واشنتن ئەو داوا و سکاڵایەی لە دژی مەسرور بارزانی و کەسوکارەکەی و هەر 63 کەسایەتی تۆمار کرابوو، بە تەواوی رەتکردەوە، بەهۆی بێ بنەمایی و ناڕاستی داواکان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan