کوردستانی
پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌شناسیی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌شى داوه به پله‌كانى گه‌رماى ناوچه جیاجیاكانی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاسمان به گشتی ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ".
راشیگه‌یاندووه "خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "سبه‌ی شه‌ممه، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 1-3 پله به‌رزتر ده‌بن به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ".
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر: 32
سلێمانی: 30
دهۆك: 32
كه‌ركوك: 34
هه‌ڵه‌بجه: 32
زاخۆ: 33
حاجی ئۆمه‌ران: 22
سۆران: 30
گه‌رمیان: 35
پ ح ع