کوردستانی
پۆلیس تۆمهتبارێك دهستگیر دهكات كه مهبلهغێكى زۆر پارهى دزیبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک رادهگەیهنێت كه بڕی 387 ملیۆن دیناری دزیبوو، دهشڵێت "دەستیش بهسهر ئەو بڕه پارەیەدا گیراوه کە تۆمەتبار دزیبووی".
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووهتهوه "دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی387 ملیۆن دیناری لە ماڵەکەیدا لێ دزراوە، ھێزەکانیان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد".
راشیگهیاندووه "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەیەدا کە تۆمەتبار دزیبووی".
ئهوهش هاتووه "ئەو تۆمەتبارە لەدایکبووی 1979ه و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
پ ح ع