کوردستانی

تورکیا خاکی ھەرێم بۆردوومان دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا خاکی ھەرێم بۆردوومان دەکاتەوە

مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیاوە دوو جار بۆردوومانی کوێستانەکانی زنجیرە چیای(بێرمکە) لە سنووری ناحیەی سەرکەپکان لە قەزای رانیە کرا، بەڵام خۆشبەختانە قوربانیلێنەکەوتووەتەوە".

لە راگەیەندراوێکدا کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی ریکخراوی (CPT)ی ئەمەریکیرایگەیاندووە "لە کاتژمێر 4:10 خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دووجار بۆردوومانی کوێستانەکانی زنجیرە چیای (بێرمکە)یان کرد لە سنووری ناحیەی سەرکەپکان لە قەزایرانیە".

راشیگەیاندووە "ھیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan