کوردستانی

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن تاى پارتى زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن تاى پارتى زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

تا له‌ هه‌ڵبژاردن نزیك ببینه‌وه‌، تاى پارتى دیموكراتى كوردستان زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌و حزبه‌ ده‌زانێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ژماره‌ى كورسى و ده‌نگده‌ره‌كانیشى كه‌مده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ له‌ پیلانگێڕیدایه‌ و ده‌یه‌وێت دۆخى كوردستان شێواو و نائارامى بكات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى نییه‌، به‌پێى راپرسییه‌كان و شێوازى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌، له‌ نێوان 33 كورسى بۆ 37 كورسى به‌ ده‌ستده‌هێنێت، واته‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌نێوان  10 بۆ 12 كورسى له‌ ده‌ستبدات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى 11 كورسى كۆتاكانیشى نه‌ماوه‌".

سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌ بۆى روونبووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌، هه‌ڵبژاردنى شكست و كه‌وتنى ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت دۆخى كوردستان شێواو بكه‌ن و نائارامى و ناسه‌قامگیرى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر جۆرێك بێت خۆیان له‌و شكسته‌ رزگار بكه‌ن، چونكه‌ به‌ناچاریی به‌شدارییان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ كردووه‌ و هیچ به‌دڵى حزبه‌كه‌ نه‌بووه‌.

پێشتر ئارى هه‌رسین، به‌رپرسى لقى چوارى پارتى له‌ سلێمانى رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ساخته‌كاریی نه‌كرێت ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن قه‌بوڵ ده‌كه‌ین".

به‌ڕاى شاره‌زایان ئه‌و قسه‌ى ئارى هه‌رسین مانا راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ساخته‌كارى نه‌كه‌ن ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن قه‌بوڵ ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش روونه‌ كۆمسیۆن رێگه‌ به‌ ساخته‌كارى نادات و حزبه‌كه‌ ناتوانێت وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو سندوقه‌كانى ده‌نگدان له‌ بنكه‌ و مه‌ڵبه‌نده‌كان بگۆڕێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان