کوردستانی
مەسرور بارزانی: ههرێمى كوردستان ناچێته هیچ شهڕێكهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکى حكومهتى ههرێمى كوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ناچێته هیچ یەکێک لەو ئاژاوە و شەڕانەی رۆژهەڵاتی ناوهڕاست.
مەسرور بارزانی، سهرۆكى حكومهتى ههرێم رایگهیاند "هەرێمی کوردستان نابێت تێکەڵ بە ئاژاوە و شەڕە ناوچەییەکان ببێت و پێویستە هەرێم لە بەرامبەر ئەو کێشانە بپارێزرێت''.
ئەوەشی خستەروو ''نامانەوێت هیچ لایەنێک وەکو هەرەشە دامان بنێت و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر مەترسییەوە''.
وتیشی ''ئامانجی هەرێمی کوردستان خۆبە دورگرتنە لە تێوەگلان لە شەڕە ناوچەییەکان و داکۆکی لەسەر گەشە و پێشکەوتنی هەرێمە''.
ئاشکرای کرد ''هەرێم پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عیراق وڵاتانی دراوسێ وەک تورکیا و ئێران هەیە''.
م.ن