کوردستانی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ماوەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری درێژکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ماوەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری درێژکردەوە

مەودا میدیا-


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی زۆرترین رێژەی دەنگدەر ماوەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتریان درێژکردەوە.
 
ئەمرۆ،  5-10-2024  عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند ''پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری بە دەنگدەران بەردەوام دەبێت و  ماوەکەشی تاوەکو سەعات 06:00ـی ئێوارەی رۆژی 20ـی مانگ درێژکراوەتەوە  کە دەکاتە هەمان کاتی تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان''.
 
وتیشی ''هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژی دەنگداندا  لە ئۆفیسەکانیان کارتی بایۆمەترییەکانیان وەربگرن و بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان''.

ئەوەشی خستەڕوو '' ئامانجیشیان لە درێژکردنەوەی کاتەکە ئەوەیە کەس مافی نەخورێت و زۆرترین کەس بتوانن بەشدار بن''.


م.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان