کوردستانی
دهرفهتێكى تر به خوێندكارانى پۆلى 12 دهدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتى خوێندنى باڵا لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووان پۆلى 12، بڕیاریدا به درێژكردنهوهى كاتى پڕكردنهوهى فۆڕمى (زانکۆلاین) بۆ ماوەى 24ى كاتژمێرى داهاتوو.
له راگهیهندراوێكدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكومهتى ههرێمى كوردستان بڵاویكردهوه "لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردووهتەوە یان تەواویان نەکردووە بەتایبەت دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە کەرکوک و شەنگال و خانەقین، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (24) كاتژمێرى دیکە، واتە تا كاتژمێر (12)ی شەوى رۆژى یەکشەممە لە سەر دووشەممە رێکەوتى (2024/10/6) بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی وەک دواین دەرفەت درێژبکرێتەوە".
وەزارەتهكه ئاماژهى بهوهشكردووه "لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، کە بەهەر هۆکارێك بێت نەیانتوانیوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆڕمى زانکۆلاین تەواوبکەن".
ئهوهش هاتووه "ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردووهتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 24 كاتژمێرەدا پەلە بکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنى فۆڕمى زانکۆلاین".
پ ح ع