کوردستانی

بكوژى هاوڵاتییه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ده‌ستگیر كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بكوژى هاوڵاتییه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ده‌ستگیر كرا

مه‌ودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ماوەی کەمتر لە 15 کاتژمێردا بکوژی ئه‌و هاوڵاتییەى ده‌ستگیر كرد كه‌ شه‌وى رابردوو لە ناحیەی خدران، به‌هۆى ده‌مه‌قاڵێوه‌ كوزرا".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "شەوی رابردوو 2024/10/4 كاتژمێر 9:00ى شەو، لە گوندی (كانی سپان)ی ناحیەی خدران، هاوڵاتییەک بە ناوی (خالید حەمە سوور) بە هۆکاری مامەڵەی نێوان بکوژ و کوژراو و دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیان بەچەکی جۆری دەمانچە دەکوژرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "کەسی بکوژ پاش ئەنجامدانی تاوانەکە شوێنی رووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش هەوڵەکان چڕکرانەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە".

روونیشكراوه‌ته‌وه‌ "پاش 15 كاتژمێر ئاسایشی راپەڕین توانیان بکەری رووداوەکە لە چیای کۆسرەت دەستگیربکەن و رووبەڕووی یاسای بکەنەوە و لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان