ئابووری

بازاڕی بۆرسەی ئێران شەش رۆژه‌ دابەزیوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕی بۆرسەی ئێران شەش رۆژه‌ دابەزیوه‌

مەودا میدیا-

بازاڕی بۆرسەی ئێران بۆ ماوەی شەش رۆژی یەک لە دوای یەک دابەزی، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی تمەن بەرانبەر بە دۆلار بەردەوام لە دابەزیندایە و نرخی یەک دۆلار زیاتر لە 62 هەزار تمەنی ئێرانییە.

لەو بارەیەوە، حوجەتوڵڵا سەیدی، بەڕێوەبەری بازاڕی بۆرسەی تاران رایگەیاند ''هەتا لە رووی سیاسی و ئەمنیی وڵاتەکە چارەسەر نەکرێت ئارامی ناگەڕێتەوە و مەترسییەکان بەردەوام دەبن لە سنووردارکردنی گۆڕانکاری لە نرخی پشکەکان''.

هاوکات، لە ئەنجامی نیگەرانی ئێران بەرانبەر بە هێرش و تۆڵەکردنەوەی ئیسرائیل لە ئاکامی ئەو هێرشە مووشەکییەی ئەو وڵاتە، بازاڕی بۆرسەی ئێران ماوەی هەفتەیەکە روو لە دابەزین کردووە بە جۆرێک 80٪ی پشکی کۆمپانیاکان کە لە بۆرسەی تاران تۆمارکراون، بە دابەزین داخراون.

م.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال