کوردستانی
ئه‌م دوو رۆژه ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌شناسیی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌م دوو رۆژه ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه "ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
راشیگه‌یاندووه "سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى
دهۆک: 33 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 37 پلەی سیلیزى
هەڵەبجە: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 21 پلەى سیلیزى
سۆران: 33 پلەى سیلیزى
پ ح ع