گێتی

حزبوڵڵا زانیاریی لەسەر هاشم سەفیەدین ئاشکرا کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبوڵڵا زانیاریی لەسەر هاشم سەفیەدین ئاشکرا کرد
مەودا میدیا-


حزبوڵڵای لوبنان، رایدەگەیەنێت ''لە رۆژی ھەینی هەفتەی رابردووەوە پەیوەندییان لەگەڵ ھاشم سەفیەدین نەماوە، لە دوای ئەوەی ئیسرائیل هەواڵی کوشتنی بڵاوکردەوە''.

سەرچاوەیەکی باڵای حزبوڵڵای لوبنان، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند ''پەیوەندییان  لەگەڵ ھاشم سەفیەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری پارتەکە و کاندیدی بەھێز بۆ جێگرەوەی نەسروڵڵا، نەماوە''.

سەرچاوەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە ''لە دوای بۆردوومانکردنەکەی ئیسرائیل، درۆنێکیان رێگر بووە لە چوونی تیمەکانی فریاگوزاری بۆسەر ئەو ناوچەیەی کە سەفیەدینی تێدا کراوەتە ئامانج''.

لەو چوارچێوەیەشدا سەرچاوەیەکی حزبوڵڵا، روونیکردەوە ''تاکو ئێستا نازاندرێت سەفیەدین، لەو شوێنەدا بووە یاخود کەسێکی تری لەگەڵدا بووە، هاوکات دڵنیایکردەوە کە پەیوەندییان لەگەڵدا نەماوە''.

م.ن
Qaiwan
Qaiwan