کوردستانی
مەڵبەندی 3ی یەکێتی هەولێر: پارە لە سەروو هەموو شتێکە لای دەسەڵاتی هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەڵبەندی 3ی (ی.ن.ک) لە هەولێر، لە پەیامێکیدا رایگەیاند ''پارە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە لای دەسەڵاتی خۆسەپێن و دیکتاتۆری هەولێر، ئەگەر دووکەڵ پارەی بکردایە، بێگومان هەولێر بێ دووکەڵ دەبوو، شەقامێك دروست ناکەن ئەگەر زەوییەکانی ئەمبەرو ئەوبەریان بۆ خۆیان نەفرۆشتبێت''.
باسیان لەوەشکردووە ''دڵنیاین ئەگەر ئەم دووکەڵ و ژەهرەی شەوانە، لە رێگەی پاڵاوگەی قاچاخ و بێ فلتەرەکانیان بەسەر هەولێردا دەیڕێژن''.
ئەوەشیان خستەڕوو ''هەموو ئەوانەی کە لە مەترسی دووکەڵی چڕی پاڵاوگەکانی باشووری هەولێر تێدەگەن، باوەڕیان وابوو هەر هیچ نەبێ لە ترسی هەڵبژاردن، پارتی ماوەیەك ئەم پاڵاوگە ژەهر رێژانەی دادەخست، بەڵام چونکە پارە بەرچاوی گرتوون و هەموو شتێكیش دەکەنە قوربانی گیرفانەکانیان، نەك هەر دایاننەخست، بەڵکو ئێستا دووکەڵەکەی ئاسمانی هەولێرێشیان زیاترکردووە''.
مەڵبەندی 3ی یەکێتیی دڵنیاشیان کردەوە ''لە 20ی ئەم مانگەدا بە دەنگی دلێرو بوێری خەڵکی هەولێر،کۆیە،سۆران،ڕواندو،باڵەکایەتی،دەشتی هەولێر،شەمامك،مرکیە،بەڕانەتی کۆتایی بە دەسەڵاتی ژەهرو دووکەڵی خۆسەپێن دەهێنین''.
م.ن