کوردستانی
به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه له گه‌رمیان پێنج كه‌س بوونه قوربانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رووداوێكى هاتوچۆ له جۆرى پێدادان لە نزیک رووبار‌ى سیروان له كه‌لار روویدا و به‌هۆیه‌وه کەسێك گیانی لەدەستدا و چوار کەسی تر برینداربوون.
د. رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ئاشكرایكرد "به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه تەرمێک و چوار بریندار گەیەندراونه‌تە نەخۆشخانەکەیان و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1981ە".
وتیشه‌ى "برینداره‌كانیش برینی یەکێکیان سەختە و ئه‌گه‌رى هه‌یه بۆ چارەسەركردن رەوانەی سلێمانی بکرێت".
پ ح ع