کوردستانی
هیچ لایهنێك ناتوانێت ساختهكاریی بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند، رێژەی گزی کردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفر دەبێت.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەم هەڵبژاردنەدا بە هیچ شێوەیەک ساختەکاری ناکرێت و ئەوەی کارتی بایۆمەتری پێ نەبێت ناتوانێت دەنگبدات".
وتیشى "دەیان ئامێری ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو لەکاتی دەنگدان بەکاردەهێنرێت و هەموو بڕگەکانی نەخشەپلانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکان جێبەجێ کراون".
باسى لهوهشكرد "رێژەی گزیکردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفرە و دەرفەت بۆ هیچ لایەنێک نییە ساختەکاری بکات و ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 7ى کار دەکەن و لە کاتژمێر 18 دەوەستن".
ع