کوردستانی
بەفربارین و زستانێکی سەخت روو لە ھەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایەکی کەشناسی ئەمساڵ ھەرێمی کوردستان زستانێکی سەختی دەبێت وئەگەری بەفربارینیش لەسەنتەری شاری سلێمانی زۆرە".
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەمساڵ زیاتر بارستە هەواساردەکان لە وڵاتی تورکیاوە دێنە هەرێمی کوردستان".
وتیشی "بەپێی پێشبینیەکان، ئەمساڵ لە رووی سەرماوە زستانێکی سەختمان لە پێشەدایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "چانسی بەفربارین زۆرە بۆ سەنتەری شاری سلێمانی و زیاتر مانەوەی سەرمابەهێزەکانیش".
پ ح ع
پ ح ع