کوردستانی
لهمهودوا ئهركێكى تر بۆ كهسوكارى مردووان زیاد دهبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمیسیۆن رایدەگەیەنێت ''هەر دەنگدەرێک کۆچی دوایی بکات کارتی بایۆمەترییەکەی کاری پێناکرێت و دەبێت کەسوکارەکەشی سەردانی کۆمیسیۆن بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی کارتەکەی''.
حەسەن هادی، ئەندامی تیمی رۆژنامەنووسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، رایگەیاند ''لە رێگەی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی تەندروستیی عیراق و کۆمیسیۆن ناوی ئەو کەسانەی دەمرن، لە لیستی دەنگدەران دەسڕدرێتەوە و کارتەکەشیان پووچەڵ دەکرێتەوە، هەر هاوڵاتییەک پێش هەڵبژاردن کۆچی دوایی بکات و خاوەنی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بێت، کارتەکەی بەکارناهێندرێت و کۆمیسیۆنیش رێوشوێنی پێویستی گرتووەتە بەر بۆ سڕینەوەی کارتەکان''.
راشیگەیاند "دەبێت کەسوکاری مردووەکە سەردانی کۆمیسیۆن بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی کارتەکەی''.
ئەوەشی خستەڕوو ''بە پێی ئامارەکانیان دوو ملیۆن و 900 هەزار و 865 دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان دەرهێناوە و دەتوانن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداربن''.
م.ن
م.ن