کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی ده‌بێته‌ هاوسه‌رۆكى 119 حزب لە جیهاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی ده‌بێته‌ هاوسه‌رۆكى 119 حزب لە جیهاندا
مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ده‌بێته‌ یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە هاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان و نوێنەرایەتی تەواوی هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات، وه‌ هاوپەیمانێتیەكە 119 حزبی لە جیهاندا لەخۆگرتووە و 13 حزبی عه‌ره‌بیش پشتیوانی ده‌كه‌ن و ئه‌و پۆسته‌  بۆ یەكێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ى دەستكەوتێكی پڕ بایەخی سیاسییە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاندووه‌ "بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە هاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان هەڵبژێردرا و نوێنەرایەتی تەواوی هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "کۆبوونەوەکانی ئەمساڵ لە چیلی بەڕێوەچوو، کە یەکێتیی بە دەنگی، سۆسیال دیموکراتی سویدی، پارتی سۆسیالیستی چیلی، پارتی شۆڕشگێڕی مۆدێرنی کۆماری دۆمینیکان، پارتی گەلی مەنگۆلیا، کۆنگرەی نەتەوەیی هیندستان، پارتی کرێکاری ئوسترالیا، هاوپەیمانیی هاوڵاتییانی زیمبابۆی بۆ گۆڕان، هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی کە نوێنەرایەتی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بکات".

نووسینگه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانییەتییەکە رێگەیەکە بۆ ئەوەی پارتەکان بەیەکەوە ببەستێتەوە و ئەجێنداکانی پارتی سۆسیال دیموکرات لە سەرانسەری جیهاندا جێبەجێبکەن".

پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی جیهان (هاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان) كه‌ هاوپەیمانێتیەكە 119 حزبی سۆشیال دیموكراتی لە جیهاندا لەخۆگرتووە، هه‌موو ساڵێك کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و کاندیدەکان هەڵدەبژێرن بۆ نوێنەرایەتیکردنیان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نوێنەری هاوپەیمانییەتییەکە دەبێت لە تەواوی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و ئه‌و پۆستی سەرۆكایەتییە بۆ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و یەكێتی دەستكەوتێكی پڕبایەخی سیاسییە كە لە نێو ئەو 119 حزبە جیهانییەدا بۆ یەكێتی و حزبێكی كوردستانییە، هاوكات هاوپەیمانی دیموكراتی ئیشتراكی عەرەبیش كە 13 حزبن، پێكەوە پشتیوانی یەكێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان