کوردستانی
یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان: 40 هەزار کەمئەندامی دانەمەزراومان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودامیدیا-
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیەنێت ''لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لەلایەن حکومەتەوە هیچ شتێکیان بۆ نەکراوە بۆ دامەزراندنی ئەو 40 هەزار کەمئەندامەی کە لە کوردستاندان ''.
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیەنێت ''لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لەلایەن حکومەتەوە هیچ شتێکیان بۆ نەکراوە بۆ دامەزراندنی ئەو 40 هەزار کەمئەندامەی کە لە کوردستاندان ''.
سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند ''هیچ ئومێدیکیان نییە بۆ دامەزراندنی کەمئەندامان کە ژمارەیان 40 هەزار دەبێت لە هەرێمی کوردستان و ماوەی پێنج ساڵە حکومەت هیچ کارێکی بۆ نەکردوون، دڵنیاییش دەدات لە ماوەی پرۆسەی هەڵبژاردنیشدا هیچ ناکات''.
راشیگەیاند ''ماوەی دوو ساڵە بەڵێن دەدرێت کار بۆ دامەزراندی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت بکرێت، بەڵام تاکو ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە''.
سەبارەت بە هاوتاکردنی مووچەکەیان لەگەڵ عیراق، وتیشی ''بە هیچ شێوەیەک مووچەیان بۆ زیاد نەکراوە، لە کاتێکدا مووچەی خانەنشینان و شەهیدان زیاد کراوە''.
م.ن