کوردستانی

ده‌نگۆى راگرتنى رێكاره‌كانى دابه‌شكردنى زه‌وى ره‌تده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌نگۆى راگرتنى رێكاره‌كانى دابه‌شكردنى زه‌وى ره‌تده‌كرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

شاره‌وانیى سلێمانى ده‌نگۆى راگرتنى رێكاره‌كانى فۆڕمى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ره‌تده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت " شتێكى وا نییه‌ و رۆژانه‌ لیژنه‌كه‌یان سه‌رقاڵى رێكاره‌كانن تاوه‌كو به‌زووترین كات زه‌وى بۆ سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌ بێت".

زه‌رده‌شت ره‌فعه‌ت، لێپرسراوى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانیى  سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا، ره‌تى كرده‌وه‌ رێكاره‌كانى فۆڕمى دابه‌شكردنى زه‌وى تاوه‌كو دواى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن راگیرابێت و رایگه‌یاند "هیچ شتێكى وا نییه‌".

وتیشى "ئه‌وان لیژنه‌یان هه‌یه‌ و رۆژانه‌ سه‌رقاڵى كاره‌كانیان تاوه‌كو به‌زووترین كات زه‌وى بۆ فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌ بێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌رده‌وام رێكاره‌ یاساییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه‌ زه‌وى هه‌یه‌ موڵكى خه‌ڵكه‌، ده‌بێت بكرێته‌ ناو شاره‌وانییه‌وه‌ و خاوه‌ن زه‌وییه‌كه‌ش قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان