کوردستانی
نوێترین زانیاریی له سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانى یه‌كێتیى مامۆستایان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
گرفتى پرسى مووچه كاریگه‌رى له سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانى یه‌كێتیى مامۆستایان دروستكردووه و وه‌ك لقى سلێمانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێت "هه‌تاوه‌كو مووچه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا بێت هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كیان به راگیراوى ده‌هێڵنه‌وه".
له ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا هه‌ندێكجار له لایه‌ن یه‌كێتى مامۆستایانه‌وه خزمه‌تگوزارى بۆ مامۆستا راده‌گه‌یه‌ندرا، به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بیه‌وێت پێداویستییه‌كى ژیانى بكڕێت ده‌توانێت له رێگه‌ى یه‌كێتیی مامۆستایانه‌وه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ببه‌ستێت و به شێوه‌ى قیست و مانگانه پێداویستییه‌كه‌ى رابكێشێت، به‌ڵام وا چه‌ندین ساڵه هه‌موو ئه‌و جۆره خزمه‌تگوزارییانه راگیراون.
له‌و باره‌یه‌وه، دڵشاد مه‌جید، سه‌رۆكى لقى سلێمانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا راگه‌یاند "هه‌موو جۆرێكى ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزارى بۆ مامۆستایان په‌یوه‌سته به مووچه‌وه و ئه‌گه‌ر مووچه ته‌وتین بكرێت و دوا نه‌كه‌وێت، كۆمپانیاكان خۆیان به‌ره‌و روویان دێن و ده‌یان ئۆفه‌ریان پێشكه‌شده‌كه‌ن".
وتیشى "به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به ناچاری ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه راده‌گیرێن، چونكه كۆمپانیاكانیش پێویستیان به‌وه‌یه مانگانه بڕێك پاره‌یان ده‌ستكه‌وێت و سوود وه‌ربگرن، بۆیه به‌و هۆكاره ده‌یان ئۆفه‌ریان په‌راوێز خستووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هه‌تاوه‌كو مووچه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا بێت، هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك راده‌گرن و له‌گه‌ڵ كومپانیاكانه ئه‌و جۆره مامه‌ڵانه ناكه‌ن".
پ ح ع