گێتی

ئێران زانیاریی له‌سه‌ر ئیسماعیل قائانى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران زانیاریی له‌سه‌ر ئیسماعیل قائانى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ باس له‌ بێسه‌روشوێن بوونى ئیسماعیل قائانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى سوپاى پاسدارانى ئێران ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ ئێران به‌ فه‌رمى زانیاریی له‌ باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا كرد.

میدیا ئێرانییه‌كان له‌ زارى ئیرەج مەسجدی، جێگری هاوئاهەنگی هێزی قودسی سوپاى پاسداران بڵاویانكرده‌وه‌ "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ له‌باره‌ى قائانى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دوورن له‌ راستییه‌ و سه‌لامه‌ته‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "زۆر کەس دەپرسن کە قائانی چی لێ هاتووە، ئەو لە تەندروستیدایە و خەریکی چالاکییە، هەندێک کەس دەڵین زانیاریی له‌سه‌ر بڵاوبكه‌نه‌وه‌، هیچ پێویست ناكات و ئه‌و زۆر باشه‌".

هه‌فته‌ى رابردوو ئیسرائیل به‌ چڕى بۆردوومانى لوبانى كرد و دواتر باس له‌ بێسه‌روشوێن بوونى قائانى كرا.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان