کوردستانی
توركیا ههڵمهتى گرتنى كوردانى باكورى دهستپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هێزەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگاى مێرسینى باكورى كوردستان، 14 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیی کردن بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەستگیرکرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای مێرسین "هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ئاشکراکردنی شانە نهێنییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەست پێکرد".
ئهوهش هاتووه "هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە هەوڵێکی ڕێکخستنی کۆبوونەوە، گردبوونەوە، پڕوپاگەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکییەکان بۆ پهكهكه دەدەن".
ع