کوردستانی

یەکێتیی نوێنەرایەتییەک بۆ بنەماڵەی شەهیدان دروست دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی نوێنەرایەتییەک بۆ بنەماڵەی شەهیدان دروست دەکات
مەودا میدیا-

لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لە ئیدارەی راپەرین، بڕیار درا نوێنەرایەتییەک بۆ بنەماڵەی شەهیدان دروست بکرێت  ئەو نوێنەرایەتییە بەشێوەی راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبێت.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ بازنەی شەهیدان لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند ''ئەرکی ئەو نوێنەرایەتییە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی  بنەماڵەی شەهیدان دەبێت و راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کاردەکەن''.

لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەشدا تیایدا بڕیار درا ئەگەر نوێنەرایەتییەکە سەركەوتوو بوو لە کارەکانیدا،لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هەموو ناوچە و شوێنەکانی تریش نوێنەرایەتیی هاوشێوە بۆ بنەماڵەی شەهیدان دروستدەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. 

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو ''لەمەودوا زیاتر پێداگیری لەسەر هاوتاكردنی مووچە و ئیمتیازاتی بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان بە ناوچەکانی دیکەی عیراق دەكەن و پرۆژەیەكی یەكێتیش تایبەت بە دامەزراندن بونیادنراوە''.

م.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان