کوردستانی
ژنێك بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌یه‌ندرێت به خۆشه‌ویسته‌كه‌ى 50 ملیۆن دیناری لێوه‌رگیراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پۆلیسی هه‌ولێر، ژنێك ده‌ستگیر ده‌كات كه 50 ملیۆن دینارى به‌ناوی سیحر و فێڵكردنه‌وه، له ژنێك وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى بیگه‌یه‌نێت به خۆشه‌ویسته‌كه‌ى.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه "هێزه‌كانیان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد، كه‌وا هه‌ڵسابوو به فێڵكردن به‌ناوی سیحر و جاد و فاڵگرتنه‌وه و فێڵكردن له هاوڵاتییان، كه زیاتر له 50 ملیۆن دیناری به شێوه‌ی جیاجیا له ئافره‌تێك وه‌رگرتبوو و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردبوو، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌وا رێگایه‌كی راستی پیشان ده‌دات و ده‌یگه‌یه‌نێت به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی".
راشیگه‌یاندووه "له رێگای پلانێكی ئه‌منییه‌وه پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه تۆمه‌تبار له كاتی وه‌رگرتنی پاره له دادخواز ده‌ستگیر كرا".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو "ئێستاش دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا، بۆیه دوای ده‌ستگیركردنی، راده‌ستی دادگا كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
پ ح ع