کوردستانی
مانگى رابردوو له رۆژئاواى كوردستان 55 كه‌س كوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بە گوێرەی ئامارێكى رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، لە مانگی نۆى ئه‌مساڵ 55 کەس بە هۆی توندوتیژی جۆراوجۆر، لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا كوژراون.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بڵاویكردووه "له مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ له رۆژئاواى كوردستان 55 كه‌س كوژراون، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌نجامدانى توندوتیژى جۆراو جۆر له‌و ناوچانه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "36 کەس لە کوژراوەکان سڤیل بوون، لە نێوان ئەوانیشدا شەش منداڵ و چوار ژن هه‌ن، ئەو کەسانە بەهۆی توندوتیژی جۆراوجۆر لەوانە پێکدادانی ناوخۆیی لە نێوان هۆز و خێڵەکان، تەقینەوەی مین، تەقینەوەی چەکی بەجێماو لە شەڕ، هێرشەکانی داعش، تەقەی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و ڕووداوەی جیاوازی دیکە گیانیان لەدەسەت داوە".
هه‌روه‌ها "11 کەس لە ئەو کەسانە هێزەکانی کوردی سووریا بوون کە بەهۆی هێرشەکانی داعش، تورکیا، تیرۆریستەکانی سەر بە ئەنقەرە و پێکدادانی خۆجەیی کوژراون".
ع