کوردستانی
هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره گۆڕانكاریی گه‌وره دروست ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى بزووتنه‌وه‌ى بیرى ئازادى له كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره زۆر جیاوازه و گۆڕانكاریی له نه‌خشه‌ى سیاسیی هه‌رێمى كوردستان رووده‌دات.
لوقمان حەسەن، ئەندامی بزووتنەوەی بیری ئازادی کوردستان رایگه‌یاند "هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره جیاواز ده‌بێت و گۆڕانكاریی رووده‌ده‌ن له نه‌خشه‌ى سیاسیی كوردستان".
باسى له‌وه‌شكرد "له لایه‌ك كۆمسیۆنى عیراق چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و رێگه به هه‌ندێك شت نادات له‌وانه بردنه ژووره‌وه‌ى مۆبایل و ئامێری تر بۆ ده‌نگدان، هه‌روه‌ها ئاسایشى ناوه‌نده‌گانى ده‌نگدان كۆنترۆڵ كراون".
وتیشى "له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو پارتى به 11 كورسى كۆتاكان ژماره‌ى كورسییه‌كانى ده‌گه‌یانده 55 كورسى، به‌ڵام ئه‌مجاره جیاوازه و حزبه‌كه ئه‌وه‌ى له ده‌ست نه‌ماوه، ساڵى 2018 كه پارتى چووه سه‌ر ده‌سه‌ڵات لێكه‌وته‌ى خراپى به‌دواوه بوو".
ع