کوردستانی
زانیاریی نوێ له سه‌ر كاتى ده‌نگدانى گشتى ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له باره‌ى كاتژمێره‌كانى ماوه‌ى ده‌نگدانى گشتیی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، کۆمیسیۆن ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "له واده‌ى ئاسایی خۆى ته‌واو ده‌بێت و لە هەر دۆخێکیشدا بێت ماوەکەى درێژناکرێتەوە".
له ئێستادا لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین كورسى په‌رله‌مانى، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستپێكردووه و بڕیاره له لە 20ى ئەم مانگە، دەنگدانى گشتیى بۆ پەرلەمانى کوردستان ئه‌نجام بدرێت.
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى راگه‌یاندنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عیراق ئاشكرای كردووه "پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى له كاتژمێر 7:00ی بەیانى دەستپێدەکات و تاوه‌كو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە به‌رده‌وام ده‌بێت".
وتیشى "له دواى كاتژمێر 6:00ى ئێواره كاته‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت و له هیچ بارودۆخێكیشدا بێت كاته‌كه‌ى درێژناكرێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه "له دواى ئه‌و كاته ئاساییه‌ی كه دیاریكراوه سندووقەکانى ده‌نگدان دادەخرێن، چونکە ئامێرەکانى دەوەستن، بۆیه ناتوانن له هەر دۆخێک‌دا بێت ماوەکەى درێژبکهنەوە".
ئه‌مه له كاتێكدایه، بۆ یەکەم جارە له هه‌رێمى كوردستان هەڵبژاردنى پەرلەمان بە شێوازى ئەلیکترۆنى ئه‌نجام بدرێت.
پ ح ع