کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەرکی هەموومانە پشتگیریی سەرجەم زانکۆکانی هەرێم بکەین و ئێمە پاڵپشتیی تەواودهبین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مةودا ميديا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی ئهو سهركهوتنهى زانكۆى سلێمانى بەدەستیهێناوه كه پلەی یەکەمه لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان، پهیامێك بڵاودهكاتهوه.
له پهیامهكهیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕاى له دڵهوه پیرۆزبایی كردنى لە سەرۆک، مامۆستایان، کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆكه، رایدهگهیهنێت "سەرکەوتنە مێژووییەکەی زانکۆی سلێمانی مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە و ئەرکی هەموومانە پشتگیریی سەرجەم زانکۆکانی هەرێم بکەین تاوەکو بگەنە ئاستێکی باڵاتر و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر".
دهشڵێت "ئێمە پاڵپشتیی تەواوی مامۆستا بەڕێز و خوێندکارە خۆشەویستەکان دەکەین لە هەر زانکۆیەکی کوردستان بێت تاوەکو پێکەوە پرۆسەی خوێندن و زانست بگەیەنینە ئاستی زانکۆ جیهانییەکان و مێژوویەکی پڕ لە شانازی بۆ کوردستانەکەمان بنووسینەوە".
دەقی پەیامەکە:
سەرکەوتنە مێژووییەکەی زانکۆی سلێمانی بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان، مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک، مامۆستایان، کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆی دایک دەکەم.
ئەرکی هەموومانە پشتگیریی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکەین تاوەکو بگەنە ئاستێکی باڵاتر و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر، ئێمە پاڵپشتیی تەواوی مامۆستا بەڕێز و خوێندکارە خۆشەویستەکان دەکەین لە هەر زانکۆیەکی کوردستان بێت تاوەکو پێکەوە پرۆسەی خوێندن و زانست بگەیەنینە ئاستی زانکۆ جیهانییەکان و مێژوویەکی پڕ لە شانازی بۆ کوردستانەکەمان بنووسینەوە.
هەوڵەکانمان لە رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن، هەنگاوێکی گرنگبوو بە ئاڕاستەی رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و بەدیهێنانی خواستەکانی خوێندکارە خۆشەویستەکانمان، دڵنیاشتان دەکەین لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە لەخزمەتتاندا دەبین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان
پ ح ع