کوردستانی
ئەم مانگە چی بەسەر کەشوهەوادا دێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەبارەت بە رەوشی کەشو هەوا بۆ ئەم مانگه، شارەزایهكى بواری کەشناسی رایدهگهیهنێت "بەرزەپەستانی قوول بەشێکی زۆری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە و کەشو هەوایەکی وشک باڵی کێشاوە بەسەر هەرێمی کوردستاندا، وه هەر بەردەوامیش دەبێت، باران بارینیشی بۆ ماوەیەک لە سەر ناوچەکانمان بەشێوەیەکی کاتی دوور خستووهتەوە".
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مهودا میدیا راشیگهیاند "ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساف و لە ناوچە شاخاوییەکان کەشێکی سارد و هەندێکجار پەڵەهەور و زیاد بوونی خێرایی با روو دهدات و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک روو لە دابەزین دهكات،وه شەوانە سارد بووە و ههتابێت ساردتریش دەبێت".
وتیشى "وەک شارەزا لە بوارەکەی، دوو کاتی جیا لە سەر وێنە نەخشەکان تایبەت بە کەشو هەوا بەدی دەکرێت، یەکێكیان لاواز و ئەوی تریان مامناوەند، وه ئەگەریش هەیە بۆ هاتنی شەپۆلی بارانبارین، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک داتای ساڵانەش هەیە کە بۆ مانگەکانی پایز پشتیپێدەبەسرێت، لە ئێستادا لەسەر وێنە نەخشەکان ئاماژە دەدرێت بۆ تێکشکانی بەرزەپەستان، ئەگەریش هەیە لە دوای رۆژەکانی 13 بۆ 20ى مانگی 10، لە مەودای ئەم چەند رۆژە شەپۆلی بارانی لاواز بۆ مامناوەند، بەشێک لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە بە رێژەی کەم".
سالار حاجى عهلى، روونیشیكردهوه "بۆچوونی دووەمیش ئهوهیه، لە دوای چەند رۆژێک له 20ی ئهم مانگهوه بۆ کۆتایی مانگ، لە مەودای ئەو چەند رۆژە بارانی سەوزبوونی گیا دەبارێت".
زیاتر وتى "بەهۆی دروستبوونی دیاردەی (La Nina)، ساردبوونەوەی ئاوی زەریای هێمن کە ئێستا لە نێو ئەو دیاردەیەداین و ئەگەر هەیە بەردەوام بێت تاکو بەهاری ساڵی 2025، ئەوە کاریگەری خراپ لە سەر بەشێک ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکات".
لە بارهى شێوازى بارانبارینهكانیشهوه ئهوهى خستهڕوو "بارانی ماوەکورت و رێژەی کەم بارین، وه کەم بوونەوەی هاتنی شێی زەریاکان، هەر ساڵێک ئەم دیاردەیە دروستببێت باران بەپێ پێویست کەم دەبێت، بە پێچەوانەوە هەندێک نیشانە هەیە لەگەڵ ئەوەشدا زیاد بوونی بەرزەپەستان لە پایز کەشی وشک و سەرما زیاد دەکات، گەڵای درخەتەکان زوو رەنگی خۆی کۆدەکاتەوە و وا خۆی دەردەخات ئاماژەیە بۆ هاتنی سارد و سەرما و زستانی سارد و بەفربارین، كه پێدەچێت بارینی بەفر لە زستانی 2025، لە چاو ئەمساڵی 2024، زیاتر بێت".
پ ح ع