کوردستانی
مەکتەبی سیاسیی یەکێتییچى به زانكۆى سلێمانى دهڵێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نشتمیانیی كوردستان به بۆنهى ئهو سهركهونتهى زانكۆى سلێمانى بهدهستیهێناوه، رایدهگهیهنێت "پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی و مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەن، بە بۆنەی بە دەستھێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق، ئەم دەستکەوتە زانستییە شانازییەکی گەورەیە بۆ کوردستان بەگشتی و شارە حەیاتەکەی سلێمانی، بەتایبەتی".
رایشگەیاندووه "زانکۆی سلێمانی وەک دایکی زانکۆکانی کوردستان کە ساڵی 1968 لەسەر پێشنیاز و کۆششی سەرۆک مام جەلال دامەزراوە لە مێژووی خزمەتی زانستی و فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی خۆیدا ھەمیشە پێشڕەو و یەکەمینە و خەرمانی داھێنان و زانستی پڕ بەرھەم و داھێنان بووە".
ئاماژهى بهوهشكردووه "لەم رێرەوە گەشەکردووەدا سەرەرای بەربەستە سیاسیی و شۆڤێنییەکانی بەردەمی لە رۆژگاری رژێمی بەعسدا، ساڵی 1992، دوای راپەڕینی کوردستان، گەڕایەوە کۆڕی خزمەت بە رۆڵەکانی گەلەکەمان لە کچان و کوڕانی کۆمەڵی کوردەواری و بووە وێستگەیەکی درەوشاوەی زانست و زانیاریی کە وا زیاتر لە سێ دەیەیە چەندین نەوەی خوێندەوار و پێگەیشتووی پێشکەشی رەوتی گەشەکردنی وڵاتەکەمان کردووە و بووهتە بڕاندێکی جێی شانازی بۆ شاری سلێمانی لە کوردستان و عیراق و دەرەوەشدا".
مهكتهبى سیاسیی یهكێتى ئهوهشى ختسووهتهڕوو "لەم سۆنگەیەوە و بەرەچاوکردنی پێگەی رووناکبیری و زانستی و رۆڵ و ناوبانگی زانکۆی دایک لە بزووتنەوەی خوێندکاری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی گەلەکەشماندا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چ لە رێی حکومەت و چ وەک حزبیش ھەمیشە پاڵپشتی زانکۆی سلێمانی بووە و دەبێت، بەتایبەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کە لەم رێگا دروستەدا، سەرەڕای جیاکاری و گەمارۆی سەر سلێمانی، درێغی نەکردووە و ناکات لە ئاوەدانی و بووژانەوە، لەم زانکۆ ئازیزەدا لەسەر ھیچ بەربەست و بیانوویەک، پەک نەخرێت".
پ ح ع